کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سلێمانی و پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت و لە چەند شوێنێکیش ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ دورستبوونى تەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى