میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بۆ داڕشتنەوەی شێوازی کارکردنی هاوبەش کۆدەبنەوە.
ئەمشەو کەناڵ8 لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویکردەوە، ڕۆژى سێشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە و تاوتوێی چەند بابەتێک دەکەن و هەردوولا “گفتوگۆ لەبارەى دووبارە داڕشتنەوەى شێوازى پێکەوەکارکردنى نێوانیان دەکەن”.
لەبارەى گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومەتیشەوە ئەو سەرچاوەیە وتى، “یەکێتى و پارتى بەرنامەى هاوبەشیان بۆ پێکهێنانى حکومەت هەیە و کارى لەسەر دەکەن”.
لە پاش ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دوو جار شاندى یەکێتى و پارتى لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا، هەردوولا هاوڕابوون بە زووترین کات، کار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی بەرنامەکە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو پێکبهێنن.