مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت



هاوکات لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت و هەفتەی داهاتووش شایستەی مانگەکانی 7 و 8 سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دەدرێت.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەفتەی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی مانگەکانی تەممووز و ئابی ساڵی 2024ی بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.

بەر لە کۆتایی ساڵی 2024 شایستەی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشکرا.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 19 ملیار دینارە، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 – 500 هەزارە دینارە.

سۆران عومەر: هەرێمی کوردستان 148 ملیار دیناری ون کردووە
پێت سۆران عومەر: هەرێمی کوردستان 148 ملیار دیناری ون کردووە
ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە
دوات ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە
پەیوەنیدر