ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە



ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنزیک بازگەی زەمەقی لە هەڵەبجە روویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە – سیروان نزیک بازگەی زەمەقی بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس گیانیان لە دەستداو دوو کەسی تر برینداربوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلی ( نیسان ئاڵتیما کرێ و تراکتۆرێك لە نزیک بازگەی زەمەقی بووە و سێ سەرنشینی تەکسیەکە گیانیان لەدەستداوە، و هەردوو شۆفێرەکە یش بەسەختی برینداربوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.

لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە .

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
پێت مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
تەمەنی یاسایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتایی دێت
دوات تەمەنی یاسایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتایی دێت
پەیوەنیدر