سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، نامەیەکی چاوەڕوان نەکراوی بۆ سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نارد.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، نامەکە لە ڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە گەیەندراوە، و چەند بابەتێکی لەخۆگرتبوو، لەوانە بابەتی کۆنتڕۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئیران و پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی سووریا و ڕیکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
ئەم نامەیە لەکاتێکدایە، بریارە سودانی سەردانی ئێران بکات و پرسی گرووپە چەکدارەکان و کار و چالاکییەکانیان یەکێک دەبێت لەو تەوەرانەی کە لە سەردانەکەدا چارەنووسیان یەکلایی دەکرێتەوە، هاوکات پرسی سووریا و حکومەتی نوی گفتوگۆی سەرەکییان دەبێت.
جێی ئاماژەیە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و پێکهێنانی حکومەتی راگوزەری نوێی سووریا، سودانی چەندین سەردا و کۆبوونەوەی لە وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدا، زۆرینەیان تایبەتبوون بە پرسی سووریا و دۆخی ئەمنی ناوجەکە دوای پێشهاتە نوێیەکانی سووریا.