بەرهەمهێنان و پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات



وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرای دەكات، “تاوەكو مانگی شوبات بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە ٥٠٠ مێگاوات زیاد دەكات”. بەوەش پێدانی كارەبا زیاد دەبێت

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، پێدانی كارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی كەمتر لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمە و لە هەولێر پێدانی كارەبا لەنێوان ٨ بۆ ١٠ كاتژمێر بووە، بەڵام لە ناوچە كوێستانییەكان كەمتر بووە.

وتیشی، “لە سلێمانی لەنێوان ٧ بۆ ٩ كاتژمێر و لە دهۆكیش ٨ بۆ ٩ كاتژمێر بووە لە شەو و ڕۆژێكدا”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ٢٦ی كانوونی یەكەمی پارەوە تاوەكو ئەمڕۆ، بڕی پێدانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەگشتی لەنێوان ٧ كاتژمێر بۆ ١٠ كاتژمێر بووە و بڕەكەش بەگوێرەی پارێزگاكان دەگۆڕێت.

ئاشكراشی كرد، تاوەكو مانگی شوبات بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە ٥٠٠ مێگاوات زیاد دەكات.

ترەمپ بە نامەیەک چەند پرسێکی وروژاند
پێت ترەمپ بە نامەیەک چەند پرسێکی وروژاند
چەند نیشانەیەک لەسەر لووت ئاماژەی نەخۆشین
دوات چەند نیشانەیەک لەسەر لووت ئاماژەی نەخۆشین
پەیوەنیدر