ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەیان هەڵبژارد، کە 11 ئەندامن و سەڵاحەدین بەهادین-یش ئەمینداری گشتی حزبەكەیە.
لە مانگی ڕابردوودا، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، سەلاحەدین محەمەد بەهادین وەك ئەمینداری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێردرایەوە.
دوابەدوای كۆنگرەش، هەریەكە لە هادی عەلی وەك یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەعید عەلی عەبۆ وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردران.
ئەمڕۆش ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو كۆبووەوە و ستافی نوێی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردران، كە پێكهاتوون لە 11 ئەندام، كە 3 ئەندامیان (بەڕێژەی 27%) ژنن:
1- سەڵاحەدین بابەکر
2- غازی سعید
3- مستەفا عەبدوڵا
4- سەبریە غەفار
5- سەمیر سەلیم
6- عوسمان کاروانی
7- محەمەد هاودیانی
8- خەرامان محەمەد جاف
9- محەمەد مستەفا
10- لەیلا نوری
11- ئیبراهیم خلیل