وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێبەرێکی بۆ دایەنگەکان دەرکردووە، کە مافی منداڵەکە و ئەرکەکانی و وردەکاری تەواوی کاری دایەنگەکانی ڕێکخستووەتەوە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێبەرێک بۆ سەرجەم دایەنگە حکومی و ناحکومییەکان بڵاوکردووەتەوە.
ڕێبەرەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا دەرکراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێدەکرێت، ڕێبەرەکە بەپێی تەمەنی منداڵەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە چەند بەشێک پێکهاتووە، بەم شێوەیە:
تەمەنی دوو مانگ بۆ یەک ساڵی، یەک بۆ دوو ساڵ، دوو بۆ سێ ساڵ، سێ بۆ چوار ساڵ.
ڕێبەرەکە چەند بوارێکی جیاواز لەخۆ دەگرێت: بەڵێننامەی بۆ خاوەن دایەنگە ناحکومییەکان، مەرجەکانی کردنەوەی دایەنگە، ڕێکارەکانی وەرگرتن و دانانی منداڵ، ماف و ئەرکەکانی دایک و منداڵان، بادەکی منداڵ لە دایەنگە، ئەوڕاپۆرتانەی ڕەوەنەی خێزان دەکرێت دەربارەی پڕۆگرامی ڕۆژانەی منداڵ، چوارچێوەیپڕۆگرامی هونەری لەگەڵ منداڵ لە دایەنگە، پوختەی پڕۆگرامی دایەنگە بەگوێرەی تەمەنی منداڵ لە تەمەنی دوو مانگی تا چوار ساڵی.
ڕێبەرەکە بە هەردوو شێواە زاری سۆرانی و بادینی، زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزییە، لە سێ بەند پێکهاتووە، کە تیایدا کارو چالاکی دایەنگەکان ڕێکدەخات و زانیاری پێویست لەسەر دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان بە هاووڵاتیان دەدات.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی،دەرکردنی ئەم ڕێبەرە لەپێناو پەروەردەیەکی باشتر و سەردەمیانە و پڕ چالاکییە بۆ منداڵان، تا پێش چوونە قوتابخانە ئامادەکاری و ژینگەیەکی ئارامی بۆ بڕەخسێندرێت.