وەزارەتی دارایی عێراق پارەدارکردنی مووچەی خانەنشینان (مەدەنی و سەربازی) و چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەک ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەت ئەمڕۆ یەك شەممە 5-1-2025 دەستیکرد بە تەرخانكردنی دارایی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، لەگەڵ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەک-ی 2025 و پارەكەی خستە سەر هەژماری دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، کە لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەین و ڕەشیدەوە خەرج دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، خانەنشینان (مەدەنی و سەربازی) کە نامەی کورت وەردەگرن دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان ATM لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مووچەی خانەنشینان و چاودێری بە تەواوی مسۆگەرە و پارەی کاش کەم نییە بۆ دابینکردنی مووچە.
دەشڵێت: هەموو دەنگۆکان بە پێچەوانەوە هیچ نین جگە لە ناڕاستی، کە هیچ بنەمایەکیان نین و بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە.