میدیای یەکێتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە



میدیای فەرمی یەکێتی بڵاوکردەوە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو شاندی پارتی و یەکێتی لە بارەی پێکهێنانی کابینە نوێی حکو]مەتی هەرێم کۆببنەوە.

میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی ناو شاندی دانووستانکاری حزبەکەی بڵاویکردەوە: “بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێکی دیکە بۆ پێكهێنانی حكومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان كۆببنەوە”.

بە وتەی سەرچاوەکە، کۆبوونەوەکە درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی پێشووی نێوان هەردوولایە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات تاوتوێی بارودۆخی ئێستای هەرێم و عیراق و ناوچەکە دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا
پێت وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیاریدا
کاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران ئاشکرا کرا
دوات کاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر