کاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران ئاشکرا کرا



کاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران ئاشکرا کرا و نووسینەگەکەشی دەڵێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە سوودانی لە ژێر ڕۆشنایی دەرەنجامی سەردانەکەی ئەیلوولی ڕابردووی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا، باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی تەوەری گفتوگۆکانی سوودانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.

چاوەڕوان دەکرێت دۆخی سووریا یەکێک بێت لەو بابەتە سەرەکییانەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئێرانییەکان تاوتوێی دەکەن، بە تایبەتیش دوای ئەوەی دەسەڵاتی نوێی سووریا کۆتایی بە هەژموونی تاران لەو وڵاتە هێنا.

میدیای یەکێتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
پێت میدیای یەکێتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
بەغداد بەشێکی دیکەی مووچەی مانگی 12ی ڕەوانە کرد
دوات بەغداد بەشێکی دیکەی مووچەی مانگی 12ی ڕەوانە کرد
پەیوەنیدر