میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق واژووی کرد لەسەرناردنی 264 ملیار دینار بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی میدیاکەی گۆڕان، لە ئێستادا کۆی ئەو پارانەی هەرێم ئەگەر مووچەی مانگی 11ی لێ دەربکرێت، ئەوا بڕی 340 ملیار دیناری لەبەردەست دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2024 کرد.