ڕووسیا: شارێكی ترمان لە ئۆكراینا كۆنترۆڵكرد



وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایدەگەیەنێت، شاری سۆلێدار سەر بە ناوچەی دۆنێتسك، لەلایەن هێزەكانیانەوە بەتەواوی كۆنترۆڵكرا.

لەو باریەوە ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند”ئێوارەی ڕۆژی ١٢ی كانوونی دووەم، شاری سۆلێدار بە تەواوی كۆنترۆڵ كرا، ئەم هەنگاوەش بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنە سەركەوتووەكان بە ئاراستەی دۆنێتسك گرنگی خۆی هەیە”.

بە وتەی كۆناشێنكۆڤ”بە كۆنترۆڵكردنی تەواوی شارەكە ڕێڕەوی سەربازانی ئۆكرانیا لە شاری بەخموت لە باشووری خۆرئاوا دەگیرێت، بەمەش هێزە چەكدارەكانی ئۆكراینا گەمارۆ دەدرێن،شارەكەش لە ڕێگەی هێرشی بەردەوامی هێزەكانی ڕووسیا بۆسەر پێگەكانی ئۆكراینا توانرا كۆنترۆڵ بكرێت”.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت”كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنی شارەكە لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی ڕووسیا، سێ فڕۆكەی جەنگی و هێلیكۆپتەرێكی ئۆكراینا خراونەتە خوارەوە،سیستمی بەرگریی ئاسمانی رووسیا نۆ مووشەكی تێكشكاندووە كە لە ڕێگەی سیستمی مووشەكیی HIMARS، OIha، Uragan ئاڕاستەكرابوون”.

كۆناشێنكۆڤ، ئاماژەی بە دەستگرتن بەسەر بەرزاییە گرنگەكانی شارەكە كرد و ڕایگەیاند”هێزەكانیان لە باكوور و باشوورەوە شارەكەیان گەمارۆ داوە”.

پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرزی دۆلار و شەڕی بودجە كۆبوونەوەكانی دەستپێدەكاتەوە
پێت پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرزی دۆلار و شەڕی بودجە كۆبوونەوەكانی دەستپێدەكاتەوە
نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی تۆماركرد
دوات نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی تۆماركرد
پەیوەنیدر