دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی عێراق دڵنیایی لە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی خانەنشینان دەدات و جەختدەکاتەوە بەهۆی پشووەکانەوە دابەشکردنی دواکەوتووە.
دەستەی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دڵنیایی دەدەن بەسەرجەم خانەنشینان، هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان نەهاتووەتە پێش و ئەو دواکەوتنەی کە ڕوویداوە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە بووە.
جەختیشیکردەوە، پابەندن بە دابەشکردنی مووچە هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا.
داوایشیکرد، هەر ئەمڕۆ بانکەکان ئەو ڕێکارانەی کە ماویانە تەواوی بکەن و مووچەی خانەنشینان دابەشبکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینان دابەشکرا.