کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پلەی گەرما نزم دەبیتەوە و نمەباران و بەفر لە چەند ناوچەیەک دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا دەبێتە هەورى تەواو.

ڕوونیشیکردەوە کە لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و لە ناوچە سنورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاوی و لوتکەى شاخە بەرزەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت.

کەشناسی ئاماژەشیدا بەوەی سبەینێ پلەی گەرما 4-6 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :14 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12پلەى سیلیزى

دهۆک : 13 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى

سۆران : 7 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

دەستەی خانەنشینی: دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەنشینان دەکرێت
پێت دەستەی خانەنشینی: دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەنشینان دەکرێت
پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و کۆیە دابەشدەکرێت
دوات پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و کۆیە دابەشدەکرێت
پەیوەنیدر