بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و دانەوێڵەی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سایلۆكانی هەولێر و قوشتەپە، دەست بەدابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران دەکرێت لەگەڵ ئەو جوتیارانەی كۆیە كە گەنمەکانیان تەسلیمی گۆڕەپانی کۆیە کردووە و بەوپێیەش 188 جوتیار چەکی بانکی وەردەگرن.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێكدا سایلۆی هەولێر و جوتیاران ئاگادار دکاتەوە، کە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تا 1:00ی دوانیوەڕۆ چەکی ئەو جوتیارانە دابەشدەکرێت لە زنجیرە 5211 تا زنجیرە 5300ن و گەنمەکانیان تەسلیم بە سایلۆی هەولێر کردووە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیارانی سنووری کۆیەش کە گەنمەکانیان تەسلیم بە گۆرەپانی کۆیە کردووە لە زنجیرە 1101 تا زنجیرە 1200دەستپێدەکات و دەتوانن لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارەکانیان وەربگرن.
هاوکات جوتیاران ئاگادار کراونەتەوە کەدەتوانن پارەكانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن.