لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە؛ ڕۆتینی بەیانیان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئاماژە بە بوونی ئەو خواردنەوانە دەکات کە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراون سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە.
چەند خواردنەوەیەکی پێویست هەن دەبێت گرنگی بە خواردنەوەیان بدەین؛
چای سەوز: دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات و پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات.
شەربەتی چەوەندەر: پڕە لە نیترات، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و سوڕی خوێن باشتر دەکات و تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبات.
گوشراوی پرتەقاڵ و گێزەر: تێکەڵەیەکی زیندوو و پڕ لە ڤیتامین سی و بێتا کارۆتین، کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە و پاڵپشتی تەندروستی گشتی دڵ و خوێنبەرەکان دەکەن.
شەربەتی هەنار: جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، شەربەتی هەنار پاڵپشتی تەندروستی خوێنبەرەکان دەکات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
شیر و زەردەجەوە: کورکومین کە پێکهاتەی چالاکی زەردەچەوەیە، تایبەتمەندی دژە هەوکردن و پاراستنی دڵی هەیە، کاتێک زەردەچەوە لەگەڵ شیری گەرم تێکەڵ دەکەیت، دەتوانیت خواردنەوەیەکی ئارامکەرەوە بەدەستبهێنیت کە بۆ دڵ باشە.
گیراوەی کەرکەدییە: کەرکەدییە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ تەندروستی دڵ.
لیمۆ و ئاوی گەرم: دەتوانیت ڕۆژەکە بە خواردنەوەی گوشراوی لیمۆ و تێکەڵکردنی بە ئاوی گەرم دەستپێبکەیت، کە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن و بەرەنگاربوونەوەی وشکبوونەوەی لەش دەدات، هەروەها ژەمێک لە ڤیتامین سی دابین دەکات، کە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بەرز دەکاتەوە.