بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین تاوانەکانی تورکیا ڕابگرن



بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی هەرێمەکە ڕابگرن و ڕایدەگەیەنێت کە تورکیا دەیەوێت قەیرانێکی مرۆیی دروست بکات و پەیامی ئەوە بگەیەنێتە داعش کە پشتیوانییان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “تورکیای داگیرکەر و میلیشیاکانی بە ئامانجی پەکخستنی خزمەتگوزارییە ژیارییەکان و کەرتەکانی خزمەتکردنی هاووڵاتییانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی بنکە و ژێرخانەکان”.

ڕاشیگەیاند ئامانی تورکیا دروستکردنی پشێوی و نەهێشتنی سەقامگیریی و ناردنی پەیامی ئەوەیە بۆ گروپە تیرۆریستییەکان و لەسەرووی هەمووشیانەوە داعش، کە تورکیا پشتیوانیی هەوڵەکانی گەڕانەوە و زیندووبوونەوەیان دەکات،

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاشیگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بە تایبەتیش بۆ سەر بەنداوی تشرین و شارەوانیی لە جورنیە و بەئامانجگرتنی ناوەندی کارەبا تاوانێکی ڕوون و پێشێلکردنی هەموو ڕێککەوتننامە و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی تاوانەکانی تورکیا، داوش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی و هەموو ئەو هێزانەی پەرۆشن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەکات سنوور بۆ ئەو کارانەی تورکیا دابنێن.

بۆ تەندروستی دڵت… ڕۆژەکەت بە یەکێک لەم خواردنەوانە دەست پێ بکە
پێت بۆ تەندروستی دڵت… ڕۆژەکەت بە یەکێک لەم خواردنەوانە دەست پێ بکە
پاسپۆرتی هەولێر: بۆ مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سەردانمان مەکەن
دوات پاسپۆرتی هەولێر: بۆ مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سەردانمان مەکەن
پەیوەنیدر