ڤیتامین B12 یان کۆبالامین پێویستە بۆ زۆرێک لە ئەرکە سەرەتاییەکانی لەش، دیارترینیان دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کەمخوێنی و پاڵپشتی گواستنەوەی ئۆکسجین.
ڤیتامین B12 پێویستە بۆ پاراستنی کۆئەندامی دەمار، چونکە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی مایلین کە چینێکی پارێزەرە لە دەوری ڕیشاڵی دەمار.
ئەم ڤیتامینە بەشدارە لە دروستکردنی DNA و بەرهەمهێنانی وزەی خانەیی کە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم هەیە.
B12 پشتگیری لە کارکردنی مەعریفی و ڕێکخستنی باری دەروونی دەکات بە بەشداریکردن لە دروستکردنی گواستەرە دەمارییەکان.
کەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی، لەوانە ئەو هۆکارانەی پەیوەندییان بە کۆئەندامی دەمارەوە هەیە، بەو پێیەی جەستە ناتوانێت ڤیتامین B12 بە تەنیا بەرهەم بهێنێت، بەدەستهێنانی لە ڕێگەی سەرچاوە خۆراکییەکان یان تەواوکەرەکانەوە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی گشتی.
پێویستی ڕۆژانە بۆ ڤیتامین B12 لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر جیاوازە؛
مرۆڤ، تا تەمەنی 18 ساڵی، ڕۆژانە پێویستی بە 0.4 بۆ 1.8 مایکرۆگرام ڤیتامین B12 هەیە لە خۆراکەکەیدا.
گەورەساڵان پێویستیان بە ٢.٤ مایکرۆگرام ڤیتامین B12 هەیە.
ژنانی دووگیان و دایکانی شیردەر ڕۆژانە پێویستیان بە تا ٢.٨ مایکرۆگرام ڤیتامین B12 هەیە.
ڤیتامین B12 بە پلەی یەکەم لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا هەیە، وەک؛
گۆشتی ئاژەڵ، پەلەوەر، ماسی بەتایبەت؛ سەلەمون و ترۆت و تونە و ساردین ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین B12 لەخۆدەگرێت.
لەبەرهەمە شیرەمەنیەکاندا: شیر و پەنیر و ماست سەرچاوەیەکی باشن، هەرچەندە ڕەنگە ڕێژەی ڤیتامین B12 یان کەمتر بێت لە گۆشت.
هاوکات زەردێنەی هێلکە ڤیتامین B12ی تێدایە.
کەمی ڤیتامین B12 دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر بەهۆی ڕۆڵی گرنگی لە زۆرێک لە کارەکانی جەستەدا.
نیشانە باوەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە بریتین لە ماندوێتی و لاوازی و کەمخوێنی.