پاسپۆرتی هەولێر: بۆ مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سەردانمان مەکەن



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان لە ڕاگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، دەتوانن مامەڵەی بۆ پاسپۆرتی جۆری B پێشکەش بکەن.

بەپێی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە: “ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا وەرگرتنی مامەلەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە و هاووڵاتیان تەنها دەتوانن دوای دانانی نۆڕە پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B دەربهێنن”.

باسی لەوەشکردووە: ئەو هاووڵاتیانەی کەلە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان کردبوو وە تەنها وەرگرتنەوەیان مابوو لە پاسپۆرتی جۆری A دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە: پاسپۆرتی جۆری A لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرە لە گەرەکی 32 پارک پشت بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر لە رۆژانی دەوامی فەرمی دەدرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین تاوانەکانی تورکیا ڕابگرن
پێت بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین تاوانەکانی تورکیا ڕابگرن
ئەمڕۆ پەرلەمان چارەنووسی کۆمسیۆن یەکلا دەکاتەوە
دوات ئەمڕۆ پەرلەمان چارەنووسی کۆمسیۆن یەکلا دەکاتەوە
پەیوەنیدر