عەلی بابا بخۆن و لە سەرما بەدووربن



عەلی بابا، یان فولی سودانی تامێکی جیاوازی هەیە و چەندین سوودی خۆراکی گرنگی هەیە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا.

چەوریی ئەم خۆراکە بەشدارە لە باشترکردنی تەندروستی دڵ بە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، ئاگادار بوون لەتەندروستی دڵ بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا گرنگە کاتێک سەرما فشاری دەروونی زیاتر دەخاتە سەر سیستمی دڵ و خوێنبەرەکان.

عەلی بابا، سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتین و چەوری تەندروست و کاربۆهیدراتە، وزەیەکی خێرا و بەردەوام دەدات.

مادەی خۆراکی پێویست لەخۆدەگرێت، وەک ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەر. ئەم ماددە خۆراکیانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگری، یارمەتیدەرن بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی زستان.

ئەم خۆراکە گرنگە نیاسین و ڕیسڤێراترۆل و ڤیتامین E لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە بەرزکردنەوەی تونای مێشک، ئەم ڤیتامین و ماددانە بە یەکگرتنیان بەربەستێکی پارێزەر دژی نەخۆشی ئەلزەهایمەر و دابەزینی ئاستی مەعریفی پەیوەست بە تەمەنەوە دروست دەکەن.

کەش و هەوای زستان دەتوانێت توند بێت لەسەر پێست و دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران، زۆری ڕێژەی ڤیتامین E تیایدا یارمەتی خۆراکدان بە پێست دەدات، پێست بە تەندروستی و شێداری دەهێڵێتەوە.

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: نابێت وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاریی بە گۆترە بڵاوبکاتەوە
پێت پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: نابێت وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاریی بە گۆترە بڵاوبکاتەوە
مووچەی مانگی 11ی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت
دوات مووچەی مانگی 11ی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر