باشترین ئەو خواردنانەی دەبێت لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن



زۆرێک لە لێکۆڵینەوە زانستییەکان گرنگیی نانی بەیانی پشتڕاست دەکەنەوە، شارەزایانی بواری خۆراکیش لە زۆر بۆنەدا دووپاتی دەکەنەوە کە نانی بەیانی سوودی هەیە بۆ تەندروستی لەش و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وزە و چالاکی بەدرێژایی ڕۆژ، بەڵام هەمیشە پرسیارێک دەمێنێتەوە سەبارەت بەو ماددە خۆراکییانەی کە دەتوانن سوود لە نانی بەیانی وەربگرن چین و چ کاتێ بخورێن؛

بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی “WIO News” بڵاویکردووەتەوە، چەند جۆر خۆراک هەن کە باشترە بە گەدەی بەتاڵ بخورێن، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

  1. گوێز و چەرەزات

هیشتنەوەی کاڵکەی گوێز بۆ ماوەی شەوێک لەئاودا، هەرسکردنی لەگەدەدا ئاسانترە و هەڵمژینی ئەو ماددە خۆراکیانەی تێدایە زیاد دەکات.

هەروەها خواردنی گوێز و هەندێک لە چەرەزات بە گەدەی بەتاڵ وزەی بەردەوام بە درێژایی ڕۆژ دابین دەکات و پاڵپشتی تەندروستی گشتی مێشک دەکات.

 

  1. شەربەتی سەوزەوات

خواردنەوەی ئاوی سەوزە بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی زیادکردنی خێرای ماددە خۆراکیەکان دەدات و یاریدەی پاککردنەوەی ژەهر دەدەن و پاڵپشتییەکی باشی ئاوە بۆ جەستە.

3. هەنجیر و کشمیش

کشمیش و هەنجیر بۆ ماوەی شەوێک لە ئاودا بهێڵەرەوە، پاش خوسانیان بیخۆ یارمەتی بەرزکردنەوەی هەرسکردن دەدەن، ئەم دوو خۆراکە لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن وزە بە خێرایی زیاد دەکەن و پاڵپشتی تەندروستی گشتی دەکەن .

 

  1. ئاوی تۆوی ڕەشکە

تۆوی ڕەشکە پڕە لەپێکهاتەی گرنگ کە سوود بە جەستە دەبەخشێت، بەتایبەت باشترکردنی کرداری هەرس، بەو پێیەی یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و گازەکان دەدات بۆیە خواردنەوەی ئاوی تۆوی ڕەشکە بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی بەدهەرسی دەدات و پرۆسەی هەرسکردن هان دەدات.

 

  1. مۆز

خواردنی مۆز بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی دابینکردنی وزەی خێرا و گونجاو دەدات بۆ جەستە و ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات، هاوکات ڕێژەی ڕیشاڵەکانی یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە تێربوون.

پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و کۆیە دابەشدەکرێت
پێت پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و کۆیە دابەشدەکرێت
بۆ تەندروستی دڵت… ڕۆژەکەت بە یەکێک لەم خواردنەوانە دەست پێ بکە
دوات بۆ تەندروستی دڵت… ڕۆژەکەت بە یەکێک لەم خواردنەوانە دەست پێ بکە
پەیوەنیدر