ئەمڕۆ پەرلەمان چارەنووسی کۆمسیۆن یەکلا دەکاتەوە



لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی گشتیی عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و لە دانیشتنێکی نائاساییدا چارەنووسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان یەکلا دەکاتەوە.

لە سەر داوای مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنەکە دانیشتنێکی نائاسایی ساز دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

لای خۆیەوە عەلی بەلداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، کارەکانی کۆمسیۆن تەواو بوون و هەڵوەشاندنەوەشی بەر لە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نوێ دەبێتە ئاڵنگارییەکی گەورە، ئەویش بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت نوێنەریان لە نیو کۆمسیۆنەکەدا هەبێت.

وتیشی: “پێدەچێت ڕێکنەکەوتن لەسەر کۆمسیۆنێکی نوێ ببێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکە”، بۆیە لەو بڕوایەدابوو کە درێژکرنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکەی ئێستا باشترین بژاردە بێت بۆ گەرەنتیکردنی درێژەدان بە ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

بەلداوی ڕاشیگەیاند، زۆربەی قەوارە سیاسییەکان لەگەڵ ئەو بۆچوونەدان کە ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن درێهبکرێتەوە، بۆیە ئەگەری دەنگدان پێی زۆرە.

ڕۆژی سێشەممەی 7ی کانوونی دووەم داهاتوو ماوەی یاسایی کارکردنی کۆمسیۆن کۆتایی دێت و دەبێت لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پرسە یەکلابکاتەوە بۆ درێژەدان بە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

پاسپۆرتی هەولێر: بۆ مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سەردانمان مەکەن
پێت پاسپۆرتی هەولێر: بۆ مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سەردانمان مەکەن
پیاز، سەرچاوەی کانزاو ڤیتامینە
دوات پیاز، سەرچاوەی کانزاو ڤیتامینە
پەیوەنیدر