زۆرن ئەوانەی لەژەمەکانیاندا پیاز دەخۆن، بەڵام هەندێک کەس بەهۆی بۆنەکەی نایانەوێت بە کاڵی بیخۆن، هەرچەندە پیازی کاڵ ڤیتامینی زیاتری تێدایە وەک لە دوای کوڵاندنی.
ئەمە سوودە سەرسوڕهێنەر و گرنگەکانی پیازە؛
پیازی کاڵ سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڤیتامین سی یە، کە بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە.
پیازی کاڵ پڕە لە ڕیشاڵی خۆراکی، ئەمەش پێویستە بۆ دڵنیابوون لە هەرسکردنی کاریگەر و نەهێشتنی پاشماوە لە جەستەدا.
پیاز مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە وەکو کوێرسیتین کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدات لە جەستەداو بەشدارە لە بەرزکردنەوەی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.
خواردنی پیازی کاڵ یارمەتی کەمکردنەوەی چرچی و پەڵە و ڕەنگکردن دەدات کە بەهۆی پیربوونەوە ڕوودەدات و دەبێتە هۆی زیندوو و هێشتنەوە و تەندروست باشی پێست.
پیاز، پێکهاتەی دەوڵەمەند بە گۆگرد و دژە ئۆکسانی تێدایە، کە یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە دەدات.
پیاز، ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی تەندروستی ئێسک.