پارێزگاری کرماشان: هەناردەی کاڵاکانمان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زیاد دەکەین



پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و پلانیان هەیە ڕێژەکە بۆ پێنج ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.

مەنوچەهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان وتی: “یەکێک لە بوارەکانی گەشەکردن و بوژانەوەی پارێزگاکە بوژانەوەی بازرگانیی دەرەکییە، بەپێی ئامارەکانی گومرگ ساڵی رابردوو بەبەهای دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵای نانەوتی هەناردەی عێراق کراوە لە رێگەی دەروازە سنورییەکانەوە، ئەم ژمارەیەش دوورە لە پلانی پارێزگاکە و پلانیان هەیە لایەنی کەم ئاستی هەناردەیان بۆ پێنج ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە”.

باسی لەوەشکردووە: بوونی دەروازە سنوورییەکانی خوسرەوی، پەروێزخان، سومار، شوشمێ و شێخ سڵە، توانایەکی بەرزی بۆ هەناردەکردنی کاڵا و شمەک هەیە، بۆ ئەوەش هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بوژاندنەوەی پارێزگاکە لە رێگەی هەناردەکردنەوە و سوودبینین لەو دەروازە سنوورییانە، ئاستی هەناردە بە رێژەی 50% بەرز دەکەنەوە.

بەپێی ئەو پلانەی کە پارێزگاری کرماشان خستویەتییەڕوو، رێکخستنەوە و چاکسازیی لە ڕێگا سەرەکییەکان و بەتایبەتی ڕێگای دەروازە سنوورییەکان لە پێشینەی کارەکانیانە بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ زیاد بکەن.

پارێزگای کرماشان زیاتر لە 371 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی هەیە لەگەڵ عێراق و بە درێژایی ئەو سنوورە پێنج دەروازەی سنووریی و پێنج بازاڕی ئازادی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە، ساڵی پێشووتر لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە حەوت ملیۆن و 273 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک بە بەهای سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کراوە.

پیاز، سەرچاوەی کانزاو ڤیتامینە
پێت پیاز، سەرچاوەی کانزاو ڤیتامینە
کۆمسیۆن: دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان نییە
دوات کۆمسیۆن: دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان نییە
پەیوەنیدر