لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووی فەرمانەبرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسییەکان مووچەی مانگی 11ی 2024 وەردەگرن.
بڕیارە تا چوارشەممە، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش بکرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچەی خستبووە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق و ڕاشیگەیاند، بەغداد پارەی تەواوکاریی بۆ مووچەی مانگی 12 نەناردووە.