ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان نەبووە و كاركردن بە یاسای بودجە 31ی 12 ڕادەگیرێت و بەو هۆیەوە پێناچێت مووچەی مانگی 12 بنێردرێت، هەرچەندە هەرێم لە هەوڵدایە ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا یەكلابكاتەوە.
شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، هەوڵی جددی دەدرێت، كە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نەفەوتێت، بەڵام یاسای بودجە لە 1ی1 كاری پێدەكرێت لە 31ی 12 كۆتایی دێت.
وتیشی، “پێشتر هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنیان كرد و عێراق بەڵێنیدا مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 بۆ هەر مانگێك 763 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوو”.
جەختیشی كردەوە، عێراق غەدر لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات.