ژمارەی گەشتیارانی هەولێر 63 هەزار كەسی تێپەڕاند



پارێزگاری هەولێر ژماری گەشتیارانی پارێزگاكە لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ ئاشكرادەكات و دەڵێت: 26 ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركراوە و 135 حاڵەت و تاوانی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش ڕۆژی پشووەکانی سەری ساڵ 63 هەزار و 411 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە یاساکان و خێرا لێخوڕین 26 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، کە بەهۆیانەوە یەک کەس گیانی لەدەستدا و 14 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕوونیشی كردەوە، هەر لە پشووەکانی سەری ساڵ 135 حاڵەت و تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامدراون، 129 حاڵەت و تاوان ئاشکراکراون و تاوانباران و ئەنجامدران دەستگیر کراون و 6 تاوانیش لەژێر لێکۆلینەوەدان.

بە وتەی ئومێد خۆشناو، “لەو ماوەیە 16,100 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە گشتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، 225 نەشتەرگەری گەورە و 533 نەشتەری بچووک ئەنجامدراون”.

لە عێراقەوە زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 12 بڵاوكرایەوە
پێت لە عێراقەوە زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 12 بڵاوكرایەوە
بڕیار بۆ تابلێتەكانی سەرژمێری لای بژمێرەكان درا
دوات بڕیار بۆ تابلێتەكانی سەرژمێری لای بژمێرەكان درا
پەیوەنیدر