بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی داوا لە بژمێر و بەڕێوەبەر و جێگرەكانی بەشدار لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان دەكات، تابلێتەكانیان بگەڕێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێکەوتی 5/1/2025 دەست دەکرێتەوە بە وەرگرتنەوەی تابلێت و پێداویستیەکانی سەرژمێری لە بەرێزان کارمەندانی سەرژمێری (مدیر و معاون و بژمێر ) لە پارێزگای سلێمانی و قەزا و ئیدارە سەربەخۆکان.
ڕاشیگەیاندووە، تایبەت بە بژمێرانی قەزای بازیان تابلێت وەردەگیرێتەوە لە ناوەندی سلێمانی بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی.
ئاشكراشی كردووە، پڕۆسەکە ڕۆژانە لە کاتژێر ٩ی بەیانی تاکو ٣ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەم پڕۆسەیە لە ئێستادا کارئاسانی تەواو دەکات بۆ ڕۆژی دابەشکردنی مووچە.