لەسەر ڕێگای کەلار- کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترا وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربووە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمشەو (شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار- کفری نزیک گوندی (وەلی هەییەر) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا، کە بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتووە وەگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.
ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لەقەزای کفری.
جەختیشی كردۆتەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.