ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە كرا بە پشوو



بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە ڕۆژی دوو شەممە 6ی كانوونی دووەم (6-1-2025) لە تەواوی عێراق كرا بە پشوو، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی نەداوە.

لە شەشی کانونی دووەمی ساڵی (1921)دا سوپای عێراق لە سەر دەستی کۆمەڵێک ئەفسەری ئازادیخواز و نیشتیمانی پلەبەرزی ئەو سەردەمە، کە زۆربەیان کورد بوون و بە دەسپێشخەریی جەعفەر عەسکەری، کە کوردی خەڵکی کەرکوک بوو دروستبوو.

لەوساوە لە سەردەمی پاشایەتییەوە تا ئەمڕۆ هەموو ساڵێک لە (6)ی کانونی دووەمدا لە سەرتاسەری عیراق و سەرەرای جیاوازیی لە سستەم و شێوازی حکومرانیی ئەو یادە هەر دەکرێتەوە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ڕۆژی دوو شەممە 6ی كانوونی دووەم لە سەرجەم دامەزراوەكان و فەرمانگەكان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە دەكرێتە پشووی فەرمی.

هەرچەندە تا ئێستا حكومەتی هەرێم لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی خشتەی پشووەكانی ساڵی 2025ی بڵاونەكردۆتەوە، هاوكات هیچ بڕیارێك و ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی ئەو پشووە بڵاونەكردۆتەوە و یەكلایی نەكردۆتەوە، هەرچەندە بەشێكی پێشمەرگە و چەند لیوایەك سەر بە سوپای عێراقن و بەشێك لە فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم سەر بە حكومەتی فیدڕاڵین.

 

سەرەڕای زیادبوونی فرۆشتنی، بەرهەمهێنانی تۆیۆتا دابەزیوە
پێت سەرەڕای زیادبوونی فرۆشتنی، بەرهەمهێنانی تۆیۆتا دابەزیوە
پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل ڕاگیرا
دوات پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل ڕاگیرا
پەیوەنیدر