پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل ڕاگیرا



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕاگرتنی پرۆژەی تۆماری مۆبایلی لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت”گومان لەبوونی گەندەڵی دەکرێت”.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەی فەرمانی پەرلەمانی ژمارە (٤١٦) بڕیاری راگرتنی پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایلی دا، ئەویش بەهۆی بوونی گومان لەرێوشوێنی ئیحالەکردن و مەترسی ئەمنی لە پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایلدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییکردنی عێراقەوە دراوە بە کۆمپانیایەک بۆ جێبەجێکردنی، لە یەکەم کۆبونەوەیدا لیژنەکە بڕیاریدا پرۆژەکە رابگیڕێ تا لێکۆلینەوەکان تەواو دەبن.

بەپێی ناوەڕۆکی پرۆژەکە، لەمەودوا هەر جۆرە مۆبایل و ئامێریکی پەیوەندیکردن هاوردە دەکرێ بەکۆدێک تۆمار دەکرێ و هەر مۆبایلێک تۆمار نەکرێ لەکارکردن ئەوەستێ، هەر بیانی و گەشتیارێکیش بێتە عێراق پێویستە مۆبایلەکەی تۆمار بکرێ و هەرچی ئەو مۆبایل و ئامێرانەی پێش دەستبەکاربوونی سیستمەکە هاتوونەتە عێراق و ئێستا لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەکاردەهێنرێ بە کۆدێک تۆمار دەکرێ بەبێ بەرامبەر.

بەپێی وتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە، ئامانج لەم پرۆژەیە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی نانەوتی و رێگرییە لە بەقاچاخ هێنانی مۆبایل، بەڵام لەبەرامبەردا پەرلەمانتاران گومانیان لە بوونی گەندەڵی لە پێدانی پرۆژەکە بە کۆمپانیا و هەروەها مەترسیان هەیە لەبواری ئەمنیدا خراپ بەکاربهێنرێ.

 

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە كرا بە پشوو
پێت ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە كرا بە پشوو
لە شەشی کانوندا رۆژێکیش بۆ پێشمەرگە
دوات لە شەشی کانوندا رۆژێکیش بۆ پێشمەرگە
پەیوەنیدر