كەشناسی “مژدە”ی بۆ جوتیاران پێیە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و دەشڵێت: ئەمساڵ پێشبینی دەکەین وشکەساڵی سەرانسەری نەبێت، بەڵكو ناوچەیی بێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، ئێوارەی سبەی یەک شەممە و دوو سبەی دوو شەممە شەپۆلەکەی دەریای سوور بە کاریگەری لاواز بەشێکی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە بەشێوەی دڵۆپە باران تاوەکو 1 ملم یان کەمێک زیاتر لە هەندێک ناوچە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش شەپۆلێکی بارانبارین هەیە و باشترە لەم شەپۆلەی دەریای سوور.
پەیوەست بە پەڵەدانیش لەناوچەکان، بەوتەی ئەو شارەزا کەشناسیە “ئەو ناوچانەی باسمانکرد باران پەڵەیداوە، بە نمونە کەلار کە ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە ١٢٤ ملیمەتر بارانباریوە کە ئەمەش رێژەیەکی زۆر زۆرباشە، بەڵام هۆکاری دڵەڕاوکێی و نائومێدیەکە نێوان شەپۆلەکانی بارانبارینە”.

وتیشی “پێشبینی دەکەین وشکەساڵی سەرانسەری نەبێت ناوچەیی بێت”.

دەشڵێت: “مژدەم پێیە بۆ جوتیاران لەنیوەی دووەمی مانگی یەک کەشوهەوا بگۆڕێت بەشێوەیەکی باش شەپۆلەکانی بارانبارین دەستپێبکاتەوە و وشکەساڵی ڕوونەدات”.

 

یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە
پێت یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە
نۆژەنكردنەوەی پردی گەلی عەلی بەگ تەواوبوو
دوات نۆژەنكردنەوەی پردی گەلی عەلی بەگ تەواوبوو
پەیوەنیدر