مێسی لەلایەن بایدنەوە خەڵات كرا



لیۆنێل مێسی بەرزترین مەدالیای سەرۆکایەتی ئەمریکای لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتەوە پێبەخشرا

رۆژنامەی (نیویۆرک تایمزی) ئەمریکی و تۆڕی (سی بی ئێس نیوز) بڵاویانکردەوە؛ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا (مەدالیای ئازادی) سەرۆکایەتی بە مێسی بەخشیوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو مەدالیایە بەرزترین رێزلێنانی مەدەنییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لیۆنێل مێسی و ئەستێرەی پێشووی تۆپی باسکە (ماجیک جۆنسن) لەنێو 19 کەسدان، کە مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی لە جۆ بایدن وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم ١٩ کەسە سەرکردەی گەورەن کە ئەمریکایان کردووە بە شوێنێکی باشتر، چونکە کەسانی باشن و بەشدارییەکی نائاسایییان لە وڵاتەکەیان و جیهاندا کردووە”.

لیۆنێل مێسی، باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ، لە هاوینی 2023 ڕووی لە ئینتەر میامی کرد، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، زۆربەی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەسەربرد.

دەسەڵاتێكی ستەمكارو ئۆپۆزسیۆنێكی مردۆخ
پێت دەسەڵاتێكی ستەمكارو ئۆپۆزسیۆنێكی مردۆخ
تەحریری شام دەرگای ماڵی مام جەلال لە دیمەشق دادەخات
دوات تەحریری شام دەرگای ماڵی مام جەلال لە دیمەشق دادەخات
پەیوەنیدر