سهرتیپ جهوههر، نوسهرو ڕۆژنامهنووس، لهپهرهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووک بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار بەناوی ئەمنی عاممەی گروپی تەحیرری شام ،کلیلی ماڵەکەی رەوانشاد مام جەلالیان لە دیمەشق بردووەو دەرگاکەیان داخستووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق ئاگادارکراوەتەوەو دەستیانکردووە بە پەیوەندی و ناڕەزاییان گەیاندووە.
جێی ئاماژەیە، لەناوەڕاستی حەفتاكانی رابردوو بۆماوەیەك لەدیمەشق نیشتەجێ بووە، ئەو نووسەرە دەڵێت”بەقسەی مام جەلال خۆی ئەم شوققەیە كە دەكەوێتە گەڕەكی مەزرەعە لەناوەڕاستی دیمەشق لە ساڵی 1974 كڕاوەو تائێستا ماوە”.
ماڵی مام جەلال لە دیمەشق، لەگەڕەكی مەزرعەیە لەپشت مزگەوتی ئیمان، شوقەیەكی 150 مەترییە لەنهۆمی حەوتەم.