ڤایرۆسێکی نوێ لە چین بڵاوبۆوە



میدیا جیهانییەکان بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسێکیان ئاشکراکرد و دەڵێن”لەنێو منداڵانی خوار 14 ساڵ بڵاوبۆتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2025 میدیا چینییەکان باسیان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HMPV لە چین کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بەغداد ئەل یەوم، بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی HMPV لەنێو منداڵانی خوار تەمەن 14 ساڵ لە چین بڵاوکردەە، و دەسەڵاتداران نیگەرانی خۆیان دەربڕی دوای زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی هەوکردنی سییەکان.

ئەم ڤایرۆسە هاوشێوەی ئەنفلۆنزایە، دەبێتە هۆی کۆکە و تا و هەناسەبڕکێ و دەتوانێت گەشە بکات بۆ هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە یان هەوکردنی سییەکان.

تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک بۆ بۆ ئەم ڤایرۆسە دروستنەکراوە و چارەسەری تەنها لە چاودێری پزیشکیدا سنوردارە.

هاوکات، دەسەڵاتدارانی چین ڕێنمایی توندیان بڵاوکردۆتەوە و داوایان لە هاووڵاتیان کردووە، بۆ چوونە نێو قەرەباڵغی و ناوجە چڕەکان، دەمامک و دەستکێش بکەن، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە و تەشەنەسەندنیەتی بۆ دەرەوەی چین.

تەحریری شام دەرگای ماڵی مام جەلال لە دیمەشق دادەخات
پێت تەحریری شام دەرگای ماڵی مام جەلال لە دیمەشق دادەخات
کۆبۆنی پێدانی بەنزین دروستدەکرێت
دوات کۆبۆنی پێدانی بەنزین دروستدەکرێت
پەیوەنیدر