کۆبۆنی پێدانی بەنزین دروستدەکرێت



پارێزگاری هەولێر پلانی دروستکردنی کارتێکی ئەلکترۆنی بۆ سەرجەم جۆرەکانی سووتەمەنی لە هەرێم ڕاگەیاند و دەڵێت”بەنزینی پاڵپشتیکراویش دەخەینە نێو ئەو کۆبوونەوە”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵانە لە هولێر گرفتی کەمی غازمان لە مانگەکانی 11 و 12 و 1 هەیە، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتە بکەین و دادپەروەرانە سەرجەم هاووڵاتیان سووتەمەنییان دەستبکەوێت، کۆبۆنێکی ئەلکترۆنی دروستدەکەین و هاووڵاتیان بەو کارتە دەتوانن سووتەمەنی وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە لەمساڵدا ئەو کۆبوونە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم بابەتەکانی سوورەمەنی لەخۆ دەگرێت و هاووڵاتیان لەکوێ پێیان باشبێت دەتوانن لەوێ سووتەمەنییەکانیان وەربگرن.

وتیشی، پلانەکە بەنزینیش لەخۆدەگرێت و پلان هەیە گەر بەنزینی پاڵپشتکراو بنێردرێت لەڕێگەی ئەو کارتە ئەلکترۆنییەوە و بەشێوەی دادپەروەرانە بتوانن بەنزین وەربگرن، هەرکەسێکیش پێویستی بە زیاترە دەتوانن لە شوێنە بازرگانیی و بەنزینخانە تیجارییەکان وەربگرن.

ڤایرۆسێکی نوێ لە چین بڵاوبۆوە
پێت ڤایرۆسێکی نوێ لە چین بڵاوبۆوە
فەڕەنسا لەسەر هەسەدە هاتە دەنگ
دوات فەڕەنسا لەسەر هەسەدە هاتە دەنگ
پەیوەنیدر