فەڕەنسا لەسەر هەسەدە هاتە دەنگ



وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەو هەواڵە بە چەواشەکاری و ناڕاست ناوبرد کە باس لەوە دەکات فەڕەنسا داوایکردبێت کوردەکان(هەسەدە) چەک دابنێن و دەڵێت”هەواڵێکی هەڵبەستراوی کەناڵێکی قەدەگە کراوە”.

پێگەی دیبلۆماسی فەڕەنسا، لە تۆڕی ئێکس، بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوی فەڕەنسا خۆی بێبەری کردووە لەو هەواڵە هەڵبەستراوە بەناوی وەزیرەکەیەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویە “وەزیرەکەمان هەرگیز لێدوانی وەهای نەداوە و ئەمە هەواڵێکی هەڵبەستراوی (RT) کە لە ئەوروپا قەدەغەکراوە بەهۆی کارە چەواشەکارییەکانییەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فەڕەنسا داوای کۆتاییهاتن دەکات بە شەڕ لە باکوری سووریا و داوا دەکات چارەسەرێکی سیاسی هەبێت کە هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕۆڵیان هەبێت لەو پرۆسەیەدا.

فەڕەنسا دەڵێت” و ئێمە و هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سووریادا.”

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ بەشێک لە میدیا عەرەبی و کوردیەکانیش هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە فەڕەنسا داوای دانانی چەک لەلایەن هەسەدەوە دەکات، بەڵام دەقی ئەو هەواڵە دەستکاری کرابوو، و ژان بارۆت دەڵێت “دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکوری سووریادا و دەبێت بگەنە چارەسەرییەکی سیاسیانە لەگەڵ کورد دا کە هاوپەیمانی فەڕەنسان و بەتەواوەتیش ئاوێتەی ئەم پرۆسە سیاسییە بێت کە لەمڕۆوە دەستپێدەکات و دەبێت ئاگربەست هەمیشەیی بێت.”

کۆبۆنی پێدانی بەنزین دروستدەکرێت
پێت کۆبۆنی پێدانی بەنزین دروستدەکرێت
“فشارەکانمان بۆ جێبەجێحکردنی تەوتین بەردەوام دەبێت”
دوات “فشارەکانمان بۆ جێبەجێحکردنی تەوتین بەردەوام دەبێت”
پەیوەنیدر