“فشارەکانمان بۆ جێبەجێحکردنی تەوتین بەردەوام دەبێت”



دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوای جێبەجێکردنی تەوتین و دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و دەڵێن”تەنها تەوتین کێشەی مووچە لە نێوان بەغدا و اهەولێر چارەسەر دەکات”.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، سەررەڕای دواکەوتنی مووچە و چارەسەر نەکردنی گرفتی تەوتینی مووچەخۆران، هاوکات بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، بەداهاتی ناوخۆ لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە، حکومەتی هەرێم دەیتوانی مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبکات، لەکاتێکدا 11 ترلیۆن و 576 ملیار دینار لە ئەمساڵدا بۆ مووچە لە عیراقەوە بۆ هەرێم نێردراوە.4

ئاماژەیان بەوەشدا، فشارەکانمان بۆ جێبەجێحکردنی تەوتین بەردەوام دەبێت، چونکە تەنها تەوتین دەتوانێت مووچە لەناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا جیابکاتەوەو زامنی بکات.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەستەکە دەڵێن” داوا لە پەرلەمانتارانی عیراق دەکەین فشارەکانیان بۆ سەر هەردوو حکومەت زیاد بکەن، کە تەوتین جێبەجێ بکرێت چونکە بڕیاری دادگای فیدراڵییە، بەمەش مووچەخۆرانی هەرێم چیتر مووچەکانیان دواناکەوێت و لەلایەن هەردوو حکومەتەوە یاری بە چارەنوسی داراییان ناکرێت”.

لەلایەکی ترەوە، کاروان یاروەیس بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، “چارەسەرنەكردنی كێشەی رادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی و جێبەجێنەكردنی تەوتین، وا دەكەن كێشەی مووچە لەمە قووڵتر بێتەوە، ئەگەر تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرێت، ئەوا كێشەی دواكەوتنی مووچە لەمساڵیشدا بەردەوام دەبێت و چارەسەر نابێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردۆتەوە و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی 2024 دەکرێت، بەڵام فەرمانبەران و مامۆستایان داوا دەکەن تەوتین جێبەجێبکرێت و چیتر مووچەکانیان نەبێتە قوربانی ململانێکانی هەولێر و بەغدا.

 

فەڕەنسا لەسەر هەسەدە هاتە دەنگ
پێت فەڕەنسا لەسەر هەسەدە هاتە دەنگ
بەتەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد
دوات بەتەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد
پەیوەنیدر