سبەینێ چەکی پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت



سایلۆی هەولێر دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند و دەڵێت”200 جوتیار چەکەکانیان وەردەگرن”.

سایلۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی چەکی جوتیاران لە رۆژی یەکشەممە 5ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات لە زنجیرە 5211 تا زنجیرە 5300 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

هاوکات، میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاشکرایکردووە، لەسەر ئاستی پارێزگاکە نزیکەی 600 جوتیار ماون پارەی گەنم وەربگرن و لە سبەینێوە 200 جوتیار دەتوانن بێن بۆ پارەکانیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سایلۆی هەولێر، سبەینێ چەکی پارە لە زنجیرە 1101 تا 1200 دەدرێت بەو جوتیارانەی کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی کۆیە کردووە و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت.

سایلۆی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ⁠ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت واریسەکان.
کاتی وەرگرتنەوەی چەکیش کاتژمێر ٩ی بەیانی تا وەکو ١ ی دوای نیوەرۆ دەبێت.

بەتەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد
پێت بەتەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دوایی کرد
لە ماوەی دوو هەفتەدا 490 هاووڵاتی لە غەززە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون
دوات لە ماوەی دوو هەفتەدا 490 هاووڵاتی لە غەززە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون
پەیوەنیدر