لە ماوەی دوو هەفتەدا 490 هاووڵاتی لە غەززە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون



لە ماوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە میانی دوو هەفتەی ڕابردوودا 490 فەڵەستینی کوژراون و هەزار و 283 کەسی دیکە بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، باسی لەوەکردووە: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بە هۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر غەززە 59 کەس کوژراون و 273 کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە ئەوەشی وتووە: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، 490 فەڵەستینی کوژراون و هەزار و 283 کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 45 ھەزار و 717 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 108 ھەزار و 856 کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەشێک لە تەرمەکان لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە و بە هۆی ڕێگرییەکانی سوپای ئیسرائیل دەستپێڕاگەیشتن پێیان ئەستەم بووە.

سبەینێ چەکی پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ چەکی پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت
پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی پشووی سەری ساڵ بڵاوکردەوە
دوات پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی پشووی سەری ساڵ بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر