ئەمریکا: هیچ پلانێکمان نییە بنکەى سەربازیی لە کۆبانێ دروست بکەین



وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکە هیچ پلانێکى نییە بنکەى سەربازیی لەنزیک کۆبانێ دروست بکات و جەختیش دەکاتەوە کە پشتگیریی کۆتاییهاتنى گرژییەکان دەکەن لە رۆژئاواى کوردستان.

سابرینا سینگ، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) لەبارەى دەنگۆى بنیاتنانى بنکەى سەربازیی وڵاتەکەى لە کۆبانێ بە رۆژنامەنوسانى وت: “هەندێک ڕاپۆرتمان لەوبارەیەوە بینیوە و پرسیارمان ئاڕاستە کراوە، بەڵام هیچ پلانێکمان نییە بنکەى سەربازیی لەو ناوچەیە بکەینەوە و دڵنیا نین سەرچاوەى ئەم دەنگۆیانە کێیە”.

وتیشی: “بەدڵنیاییەوە پشتگیریی کۆتاییهاتنى گرژییەکان و دەستدرێژییەکانى هێزە چەکدارەکان دەکەن لە رۆژئاواى کوردستان دژى هێزەکانى سووریاى دیموکرات دەکەین”.

رۆژى رابردوو، بە بڵاوکردنەوەى چەند گرتە ڤیدیۆییەک، ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی بنکەى سەربازیی لە سووریا و نزیک لە کۆبانێ دروسی دەکەن.

نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی ڕاگەیەندرا
پێت نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی ڕاگەیەندرا
ترەمپ پێش چوونە کۆشکی سپی دەچێتەوە بەردەم دادگا
دوات ترەمپ پێش چوونە کۆشکی سپی دەچێتەوە بەردەم دادگا
پەیوەنیدر