ترەمپ پێش چوونە کۆشکی سپی دەچێتەوە بەردەم دادگا



ئەو دادوەرەی دۆسیەی دادگاییکردنی ترەمپ لەسەر بەرتیلدان بەڕێوە دەبات، ڕایگەیاند، ترەمپ 10 ڕۆژ بەر لە دەست بەکاربوونی لە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لەسەر دۆسیەیەکی ئابڕوچوون لە دادگا ئامادە دەبێت.

دادوەر خوان مێرچەن، باسی لەوەکرد، “لە 10ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی بەرتیلدان بە ستیفنی کڵیفۆرد، ئەکتەری فیلمە ڕووتەکان، کە ناسراوە بە ستۆرمی دانیاڵز، سزا دەدرێت، بەڵام لەوە ناچێت سزاکەی زیندانی یان پێ بژاردن بێت”.

ئەوەشی وتووە: ” ترەمپ، دەبێتە یەکەم سەرۆک بەر لە چوونی بۆ کۆشکی سپی و دەست بەکاربوونی وەک سەرۆک، بچێتە بەردەم دادوەر و لەسەر دۆسییەکی لەم شێوەیە دادگایی بکرێت”.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “لە دانیشتنەکەی دادگا ڕێگە بە ترەمپ دەدرێت، تانە لە بڕیاری دادوەر بدات”.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، بە لە هەڵبژاردنەکانی 05/11/2024 کە بە 47مین سەرۆکیی ئەمریکا هەڵبژێردرا، پارێزەرەکەی داوای لە دادگا کرد، ئەم دۆسییە دابخەن بۆ ئەوە ترەمپ بە کارەکانی دەرەوەی حکومەت سەرقاڵ نەبێت، بەڵام دادوەر خوان مێرچەن، داواکەی ڕەتکردەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2016 لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە تۆمەتی بەرتیلدان بە دوو ئەکتەری فیلمە ڕووتەکان دراوەتە دادگا، بەڵام ترەمپ تۆمەتەکانی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: “ئەو پارەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بووە”.

ئەمریکا: هیچ پلانێکمان نییە بنکەى سەربازیی لە کۆبانێ دروست بکەین
پێت ئەمریکا: هیچ پلانێکمان نییە بنکەى سەربازیی لە کۆبانێ دروست بکەین
کەشناسی: بەفرو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
دوات کەشناسی: بەفرو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر