سبەینێ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2024ی مووچەخۆران دەکرێت و خانەنشینی مەدەنی و سەربازی، چەند شوێنێکی تر وەریدەگرن.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، کە شەوی هەینی بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2025، دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران و فەرمانبەران دەستپێدەکات.
بەپێی خشتەکە، هەریەکە لە خانەنشینی مەدەی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەنپێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی مووچەکانیان وەردەگرن.