میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە، گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هوم”ی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ورد لە نێوان گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراوە.
به پێی ڕۆژنامەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس له پێشهاتەکانی ناوچەکه کراوە. هەروەها ڕۆژنامەی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان و کوشتنی هەڕەمەکی و دەستبەسەرکردنی کوردان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سووریاوە زانیاری وردی راگەیاندووە.
هەروەها گیدئۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکەدا ڕایگەیاندووە؛ لە هەموو دیدارە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ هاوتاکانی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا نیگەرانیەکانی خۆی سەبارەت بە دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەرزکردووەتەوە.