بارزانی و پایت: دەبێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی هەرێم لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندی بە بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە کردووە
پێت وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندی بە بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە کردووە
وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەناوی یەکێتیی ئەورووپاوە سەردانی دیمەشقیان کردووە
دوات وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەناوی یەکێتیی ئەورووپاوە سەردانی دیمەشقیان کردووە
پەیوەنیدر