وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەناوی یەکێتیی ئەورووپاوە سەردانی دیمەشقیان کردووە



کایا کالاس نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، بڵاویکردەوە کە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێننا بیەر بووک بە نوێنەرایەتی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریایان کردووە.

کالاس ڕوونیکردەوە بارۆت و بیەر بووک بە ناوی خۆی و نوێنەرایەتی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی دیمەشقیان کردووە و، ڕایگەیاند: “پەیاممان بۆ سەرکردایەتی نوێی سووریا ئەوەیە ڕێز لەو بنەمایانە بگرن کە لەگەڵ کاراکتەرە هەرێمییەکان لەسەری ڕێککەوتوون، زۆر گرنگە دەستەبەری پاراستنی هەموو هاووڵاتیانی مەدەنی و کەمینەکان بکرێت”.

بەیانی ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا گەیشتنە دیمەشق و  لەگەڵ ئەحمەد شەرع، کەسی یەکەمی دەسەڵاتی نوێی سووریا کۆبوونەوە.

شاندە ئەوروپییەکە سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان جەختی لە گرنگیی زامنکردنی سەقامگیریی لەو ناوچانە کردەوە و وێڕای بە بیرهێنانەوەی ڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، داواشیان کرد ئەو هێزانە ببنە بەشێک لە سوپای نوێی سووریا.

بارزانی و پایت: دەبێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە
پێت بارزانی و پایت: دەبێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە
سوپای ئەمریکا: خۆمان و هاوبەشەکانمان لە باکووری سووریا دەپارێزین
دوات سوپای ئەمریکا: خۆمان و هاوبەشەکانمان لە باکووری سووریا دەپارێزین
پەیوەنیدر