سوپای ئەمریکا: خۆمان و هاوبەشەکانمان لە باکووری سووریا دەپارێزین



سوپای ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی خۆیان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەر هێرشێک.

ئەمشەو فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو پێگەکانی خۆیان لە باکووری بەهێزتر دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە دەیانەوێت لە ئامادەباشیدا بمێننەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئەو لایەنانەی هەوڵی هێرشکردنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان دەدەن و هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە دەدەن.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا باسی لە سەردانەکەی مانگی ڕابردووی شاندی باڵای ئەمریکا کرد بۆ سوریا و ڕایگەیاند، بەرپرسان باسیان لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی و سەقامگیری ناوچەکە کرد.

ڕاشیگەیاند، ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە کارکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشخستنی چارەسەری سیاسیی هەمەلایەنە دووپات دەکاتەوە، ئەویش لەسەر بنەمای بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش و گرنگیدان بە پشتیوانیکردنی گەلی سووریا بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان بەرەو ئایندەیەکی سەلامەت و سەقامگیر.

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەناوی یەکێتیی ئەورووپاوە سەردانی دیمەشقیان کردووە
پێت وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەناوی یەکێتیی ئەورووپاوە سەردانی دیمەشقیان کردووە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات
دوات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات
پەیوەنیدر