وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات



وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ سووریا ڕایگەیاند دەبێت ئاسایشی کورد بپارێزرێت.

ئەمڕۆ هەینی، ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق ڕایگەیاند، پێویستە ئاسایشی کورد لە سووریا گەرەنتی بکرێت و بە گرنگ بۆ پاراستنی سەقامگیریی سووریا وەسفیکرد.

سەبارەت بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیش وەزیرە ئەڵمانییەکە جەختیکردەوە کە پێویستە هەسەدە بخرێتە ناو سوپای سووریا.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “دەبێت هەموو سووریاییەکان لە پرۆسەی سیاسیی نوێدا بەشدار بن”، بەڵام ڕایگەیاند یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی “دامەزراوە ئیسلامییەکان” لە سووریا ناکات.

 

 

سوپای ئەمریکا: خۆمان و هاوبەشەکانمان لە باکووری سووریا دەپارێزین
پێت سوپای ئەمریکا: خۆمان و هاوبەشەکانمان لە باکووری سووریا دەپارێزین
گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی قەتەر بۆ دیمەشق دەستپێدەکەنەوە
دوات گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی قەتەر بۆ دیمەشق دەستپێدەکەنەوە
پەیوەنیدر