گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی قەتەر بۆ دیمەشق دەستپێدەکەنەوە



گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی قەتەر بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا دەستپێدەکەنەوە و هەفتانە سێ گەشت ڕێکدەخرێت.

هێڵی ئاسمانیی قەتەر (Qatar Airways) ڕایگه‌یاند، لە حەوتی ئەم مانفەوە هەفتانە سێ گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لە سووریا ئەنجام دەدات.

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن هێڵەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “ئامانجمان ئەوەیە سووریا لە ڕێگەی دەوحەوە بە زیاتر لە ١٧٠ ناوچە لە سەرانسەری جیهان ببەستینەوە و پەیوەندیيە هەرێمییەکانی بەهێز بکەین”.

هێڵی ئاسمانی قەتەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کردووە ئەو بڕیارە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندی هەرێمایەتی و جێبەجێ کردنی داخوازی گەشتیارانە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە پێش ئەوەی سەرلەنوێ گەشتەکان دەستپێبکاتەوە، لە هاریکاریی نزیکدا لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات
پێت وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات
فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوور ڕاگیرا
دوات فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوور ڕاگیرا
پەیوەنیدر